AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١ ١٧:٣٨

دوای خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار هەڕەشە لە مامۆستایانی ناڕازی دەکات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار هەڕەشە لە مامۆستایانی ناڕازی دەکات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار رایگه‌یاند: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ته‌شهیر و ناوزڕاندن و كاری ناپه‌روه‌رده‌یی بكات بۆ په‌كخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ یاخود له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا كۆمێنت و وته‌ی نه‌شیاو بنوسێت سزا ده‌درێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌روه‌رده‌ی كه‌لار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاڵپشت به‌ ماده‌ی 3 و 4 بڕگه‌كانی (12،8،5،3،1) له‌ یاسای (به‌رزه‌فت)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 14 بۆ ساڵی 1991 هه‌مواركراو كارپێكراو، سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و وانه‌بێژانی سنووری په‌روه‌رده‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ته‌شهیر و ناوزڕاندن و كاری ناپه‌روه‌رده‌یی بكات بۆ په‌كخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ یاخود له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا كۆمێنت و وته‌ی نه‌شیاو بنوسێت به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی ئیداری و سزایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه‌ و له‌دۆسیه‌ی كه‌سی فه‌رمانبه‌ر ئه‌رشیف ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زیاتر له‌ چوار مانگه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن و ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، مامۆستایان سورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ بایكۆت و نه‌چونه‌وه‌یان بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن.

ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌ڕای فشاره‌كان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی خۆپیشاندانیان له‌پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان كرده‌وه‌.

News ID 48775

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha